پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێَكرده‌وه .
مه‌شقه‌كانی لاوانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئاماده‌كارییه‌كانیشی بۆ یارییه به‌هێزه‌كه‌ی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن كه له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ڕێوه ده‌چێت .