پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه فێرگه‌ی باسكه‌ی مندالاَن په‌ره پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و كارگێڕی یانه‌كه بڕیاری دا به دیاری كردنی كامه‌ران محه‌مه‌د به سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر له فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌كه .
له‌و باره‌یه‌وه كامه‌ران تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه ڕه‌زامه‌ندی و پاڵپشتی نیشان دا بۆ به‌ره‌و پێش چوونی فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیارمان دا به دیاری كردنی محه‌مه‌د جه‌بار له فێرگه‌كه‌مان وه‌ك ڕاهێنه‌ر .
ناوبراو ووتیشی له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 27 ی حوزه‌یرانی 2021 كه‌وه ناوی مندالاَن تۆمار ده‌كه‌ین و له دایك بوانی 2015 به‌ره‌و خوار ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن واته له ته‌مه‌نی 6 ساڵه‌وه فێرگه‌كه‌مان مندالاَن وه‌رده‌گرێت .
هه‌روه‌ك كامه‌ران محه‌مه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه گرنگترین بنه‌ما له فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه په‌روه‌رده و فێركردن ده‌بێت و هه‌فتانه به پێی پلان و دانانی كات مه‌شقه‌كان به مندالاَن ده‌كرێت و كاته‌كانیان بۆ دیاری ده‌كه‌ین .
دواجار سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ردایك و باوكێك ده‌یانه‌وێت ناوی منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن با په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07717528114 یان ژماره ته‌له‌فۆنی 07701434248.