پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕۆما گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی سێرجیۆ ڕامۆسی به‌رگریكاری ڕیاڵ مه‌درید كردووه .
پێگه‌ی سپۆرت مێدیا سێتی ئیتاڵی باس له‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی ڕۆما گرێبه‌ستێكیان به بڕی حه‌وت ملیۆن و500 هه‌زار یۆرۆی سالاَنه داوه‌ته ڕامۆس له‌سه‌ر خواستی مۆرینۆی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه.
رامۆس دوای 16 ساڵ یارییکردن بۆ ریال مەدرید دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکە نەگەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەکە رۆیشت، یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتوس، میلان و رۆما ئەو یانانەن کە ناوی یاریزانەکەیان لەگەڵ دەهێندرێت.