پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك پاڵه‌وان پێشوازی كران و جێگری سه‌رۆكی یانه بۆ كیژه یاریزانان ئێوه هه‌میشه لای ئێمه خاوه‌ن ده‌ست كه‌وت و به پاڵه‌وان ده‌تانبینین .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 20 حوزه‌یرانی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌دیب شكور لێپرسراوی به‌شی وه‌رزش له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی كرا له ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا ، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ستایشی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه و ڕاهێنه‌ر و كیژه یاریزانانی كرد كه توانیان له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاری بردنه‌وه و دۆڕانه و هه‌موو دۆڕانێك ده‌بێته وانه‌یه‌ك و هه‌ڵه‌كانی له‌سه‌ر دیاری ده‌كه‌ین و بۆ داهاتوو كار له‌سه‌ر چاكردنی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی ڕاهێنه‌ر و به‌رده‌وامی ئێوه له مه‌شقه‌كان .
دواتر لێپرسراوی به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی تیپه‌كه كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن .
له كۆتایش جامی دووه‌می عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به میوانداریی و دیداره وه‌رزشییه‌كه هات .