پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ولاَتی تونس و له شاری رادس 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به به‌شداری 20 ولاَت ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له یارییه‌كانی كوڕان بۆ یاری بازی به‌رز حسێن فه‌لاح توانی میدالیایی ئاڵتون بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی 2,19 سم بازی دا .
هه‌ر له یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ و له‌سه‌ر ئاستی كچان ئاسیا عه‌زیز كیژه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنزی له یاری هه‌ڵدانی ڕم مسۆگه‌ر كرد .
له درێژه‌ی یارییه‌كان و پالاَوتن بۆ یاری 100 مه‌تر كچان دانه حسێن توانی له كۆی 16 كچه یاریزان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و بۆ یاری 400 مه‌تر ته‌های یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پالاَوتن به پله‌ی یه‌كه‌م هات و سه‌ركه‌وت بۆ یارییه‌كانی كۆتایی .
له ولاَتی تونسه‌وه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاری سێ باز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به شاندێكی زیاتر له 45 كه‌سی به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كردووه و زۆرێك له پاڵه‌وانانی عێراق له یارییه‌كان ده‌بینرێن و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی شایسته‌شیان لێ ده‌كرێت .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا مریه‌م عه‌بدول حه‌مید كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له بازی به‌رز یاری ده‌كات و له هه‌ڵدانی دێسك ئافاق فایه‌قی كیژه یاریزانمان به هه‌مان شێوه ده‌چێته نێو ئه‌و ململانێ به‌هێزانه‌وه .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان ئه‌كره‌می ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ووتی ، ته‌واوی یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ( مدینه الریاضی رادس ) به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و یارییه‌كان دابه‌ش كراون به‌سه‌ر كاته جیاوازه‌كان كه له سه‌رله‌به‌یانی و پاش نیوه‌ڕوان ده‌ست پێده‌كات تا ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رده‌وامی ده‌بێت .