پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر به كۆتاهێنا و له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی كچانی به‌سره ده‌بنه‌وه .
به‌لێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان شه‌و نخونی كردووه بۆ ئه‌نجامی ئه‌م خوله به‌هێزه و یاریزانان زۆر ماندوو بوون له كه‌مپی ئاماده‌كاری ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌كه‌مان كه‌مپه‌كه‌مان ده‌ست پێكردوو له ماوه‌ی 15 ڕۆژ كه‌مپه‌كه‌مان ئه‌نجام دا‌و له شاری هه‌ولێر دوا یه‌كه‌ی مه‌شقییه‌كانمان ئه‌نجام داوه .
هه‌روه‌ك به‌لێن ئاماژه‌ی پێدا كه كیژه پێشمه‌رگه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ نازناو یاری ده‌كه‌ن و ته‌واوی ئاماده‌كاریان كردووه .
سه‌باره‌ت به یانه به‌شداره‌كانی خوله‌كه حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كانی به‌شداری پێك دێن له ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، به‌سره ، ئاشتی و زیقار ) له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كچانی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، ئه‌كاد ، كۆیه و سه‌ناعه ) یاری ده‌كه‌ن .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر وتیشی كه له یه‌كه‌م یاریان و له كاتژمێر 9:30 خوله‌كی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 17 ی حوزه‌یران و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی به‌سره ده‌بنه‌وه و یاریه‌كانیش بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كان به شێوه‌ی خول ده‌بێت كه له كۆتایش ده‌بێته شێوه‌ی به‌ركه‌وتن به ( كرۆز ) واته له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه ده‌كاته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
جێگه‌ی باسه كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراقه كه له شاری سلێمانی یارییه‌كانی به‌ڕێوه چوو .