پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له عه‌نكاوه دوا قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .
یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه گردبوونه‌وه‌ی دووه‌مه و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی بۆ ئه‌نجامی كۆتاییه‌كان خۆیان ئاماده كردووه .
له شاری هه‌ولێره‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان هه‌ر له شاری سلێمانی كۆتاییان به قۆناغی ئاماده‌كاری هێناوه و له شاری هه‌ولێریش بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن .
ڕه‌ووف ووتیشی ، شه‌ش یاریمان له‌م قۆناغه‌دا ماوه كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ( نه‌جه‌ف ، ئاشتی ، خطوط ، غاز جنوب ، سه‌ناعه و سلێمانی ) یاری ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌نجام و بردنه‌وه‌كان ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌مان كردووه تا بتوانین سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بهێنین .
بڕیاره دوا قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق له ماوه‌ی سێ ڕۆژ ئه‌نجام بدرێت و له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی كوڕان یارییه‌كانی كچانیش ئه‌نجام ده‌درێت .