سیستمێکی‌ خۆراکی‌ جێبەجێ مەکەن بەبێ وەرزش



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

زۆربەی‌ ئەو کەسانەی‌ ڕێجیم دەکەن  بۆ کەمکردنەوەی‌ کێش ، بەدڵنیاییەوە  توشی‌ ئەو حاڵەتە ئەبن  کە کێشیان جێگیر بێت وە زۆربەی‌ کات سیستەمی‌ خۆڕاکییەکە بە  خواستی‌ کەسەکە دەبێت و هەرکەسەو بە گوێی‌ مێشکی‌ دەکات .

لەسەرەتادا  دابەزینێکی‌ خێرا دەبێت لە کێشیدا و بە دڵنیاییەوە  هەر کالۆڕییەک  لە هەر سیستەمێک کە پێشتر  باش لێک نەدراوەتەوە ، بێگومان لە کاتی‌ ڕێجیمدا  جەستە پێویستی‌ بە ووزە هەیە کە لە گلایکۆجیی‌ جگەرو  ماسولکەکان وەری‌ دەگرێت  وە ئەوەی‌ نەسوتێت  ڕێژەیەکی‌  زۆر  شلە دەردەدات بەبەردەوامی‌ لەو سیستەمەش کێش کەم دەبێتەوە وەهەروەها  پێویستی‌ جەستەش  کەم دەبێتەوە و  بەو شێوەیەش سوتانی‌  کالۆری‌ کەم دەبێتەوەو  کێشەی‌ جێگیر بوونی‌  کێش دەست پێدەکات .

هەندێک جار  هۆکاری‌ جێگیر بوونی‌  کێش بەهۆی‌ ئەوەوەیە  سیستەمێک کە کالۆری‌  زۆر کەم بێت  ئەوکات جەستە دەکەوێتە  حاڵەتی‌ برسێتی‌ و  ئاگاداری‌ دەکاتەوە کە چیتر چەوری‌ نەسوتێنێت و پێویستە چەوری‌ کۆبکاتەوە چونکە ڕۆژانی‌  داهاتوو توشی‌  بێهێزی‌  دەبێت لە ئەنجامدا ، کەسەکە خواردنی‌ زۆر کەمە ، بەڵام کێشی‌ دانابەزێت  تەنها بێهێزو ماندوو دەبێت ، ئەوی‌ گرنگە دەبێت باس بکرێت ئەوەیە کە پێویستە چەن ڕاهێنان بکەن و شێواز و  کاتەکان کە پێوستە خواردنی‌  تێدا بخۆن .

سیستەمێکی‌  خۆراکی‌ ڕێک وپێک و پتەو لەگەڵ کردنی‌ جووڵە و وەرزشێکی‌ بەردەوام  بکەن ئەوکات ئەبنە خاوەن جەستەیەکی‌ تۆکمە و  تەندروست .


PM:04:17:16/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌