پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی یانه‌كانی خولی ئینگلیزی كاتی یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی دیاری كرد .
یه‌كێتییه‌كه ئاشكرای كردووه كه وه‌رزی نوێی خولی ئینگلیزی له 14ی مانگی هه‌شت یه‌كه‌م هه‌فته‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
له یه‌كه‌م هه‌فته‌شدا یاری لوتكه له نێوان هه‌دروو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و تۆتنهام ئه‌نجام ده‌درێت له یاریگای یانه‌ی دووه‌میان . هاوكات لیڤه‌رپوڵ ڕووبه‌ڕووی نۆرویج سیتی ده‌بێته‌وه و چێڵسیش له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵا یاری ده‌كات و مان یونایتدیش ڕووبه‌ڕووی لیدز یونایتد ده‌بێته‌وه.