عێراق به‌ دووه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ داهاتوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ عه‌لی‌ بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه‌ و له‌ شاری‌ مه‌نامه‌ی‌ پایته‌ختی‌ ولاَتی‌ به‌حرێن هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق  دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌می‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان ئه‌نجام داو ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران بۆوه‌ ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینران و یاریزانانی‌ عێراق بۆ بردنه‌وه‌ و ده‌ست خستنی‌ دوا سێ‌ خاڵ یاریان كرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئێران به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ به‌ كۆتاهێنا ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانیان به‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ بگه‌نه‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ پالاَوتنه‌كه‌ .

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران به‌و بردنه‌وه‌یه‌ی‌ توانی‌ به‌ كۆی‌ 18 خاڵ و به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م بگاته‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ پالاَوتنه‌كه‌ و عێراق به‌ 17 خاڵ و به‌ پله‌ی‌ دووه‌م سه‌ركه‌وت .


PM:09:47:15/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌