پێشمه‌رگه سپۆرت -
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ردید چاوی له تواناكانی تیمۆ وێرنه‌ری ئه‌ڵمانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسییه .
ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی تیمۆ وێرنیر هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه.
وێرنێر له هاوینی 2020 له یانه‌ی لایپزیكهوه ڕویكرده یانه‌ی چێڵسی به‌رانبه‌ر 53 ملیۆن یۆرۆ و وه‌رزی ڕابردوو به‌شداری 40 یاری كرد له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان و هه‌شت گۆڵی تۆماركردووه.