پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین دوا ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئه‌نجام دا‌و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕیگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ دوا یاریان له قۆناغی دووه‌می پالاَوتن كه ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بنه‌وه .
كاتانێچی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ یه‌و بێگومان بۆ بردنه‌وه و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان یاری ده‌كه‌ن و ده‌چنه نێو یاریگه‌وه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه به دڵنیایی تیپی باشترین براوه ده‌بێت .
بڕیاره ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 15 حوزه‌یرانی 2021 هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوا یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می پالاَوتن و له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م ئه‌نجام بدات و تێیداو ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بێـته‌وه .