لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ لاوانی‌ شێروانه‌ ده‌بن - خشته‌ی‌ یارییه‌كان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌فته‌ی‌ چواره‌می‌ خولی‌ نایابی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕوو ده‌كه‌نه‌ شاری‌ كه‌لار و ده‌بنه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ .

لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان بۆ ئه‌م یاریه‌یان ئاماده‌كاری‌ ته‌واویان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بده‌ن و ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ چواره‌می‌ خوله‌كه‌ لاوانی‌ هه‌ندرێن ده‌بنه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز و دهۆك و برایه‌تیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ دهۆك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .

خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :



PM:04:23:14/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌