تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
خواردنی ئەو یٔەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە ، لەلایەن پزیشکانەوە پێشنیار دەکرێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن کە هەنجیر و هەرمێ یەکێکن لەو خواردنانە .
میوەی هەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی هەروەها مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت ، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە هەرمێ و هەنجیر چەندین پێکهاتەی بە سودیان تێدایە وەک ڤیتامین کالسیۆم و ڕیشاڵ و کانزاو پۆتاسیۆم مەگنسیۆم و کاربۆهیدرات ومادەی ئاسن و لە خۆ دەگرێت بوونی ڕیشاڵی زۆڕیش تێیاندا سودێکی زۆری تێدایە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ، هەروەها خواردنی گیراوەیەکی شەربەتی هەنجیر بۆ دابەزاندنی کێش ، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کالۆرییە ناپێویستەکان و لە هەمان کاتیشدا خۆراکی پێویست دەبەخشێت بە جەستە .
لە هەندێ وڵاتدا ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە ڕێگەیان پێدەدرێت ئەو جۆرە زەڵاتانە بخۆن کەلە شیری هەنجیری تازە ئامادەکراون لە جیاتی خواردنی شەکر .
هەرمێ هەستیاری کەمدەکاتەوە و کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و ئیَسکی لەش بەهێز دەکات و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئێسکە نەرمەیان هەیە ، بەماوەیەکی کەم پلەی گەرمی لەش هاوسەنگ دەکات و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرزە .