پێشمه‌رگه سپۆرت -
پالاَوتنه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بۆ یاری كاراتێ به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له كێشی + 75 كغم كوڕه یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بهێنێت .
شڤان له یه‌كه‌م یاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوێت یاری كردوو توانی به ئه‌نجامی 5-1 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار بكات .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا شڤان دووه‌م یاریی خۆی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دا و دوای یارییه‌كی به‌هێز یاریزانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامانه‌ش شڤان نه‌یتوانی بگاته قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كه .
له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساوه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت شڤان عوسمان ووتی ، ئه‌م پالاَوتنه یه‌كێك بوو له به‌هێزترینه‌كانی جیهان و زۆرترین یاریزانانی پاڵه‌وانی جیهان تێیدا به‌شدارن ، هه‌روه‌ك شڤان ئاماژه‌ی پێدا كه توانیویه‌تی یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی پالاَوتنه‌كه به سه‌ركه‌وتن به كۆتابهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به‌لاَم دووه‌م یاری به‌هۆی بێ كاتی و زوو ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی نه‌یتوانیوه براوه‌بێت .
جێگه‌ی باسه له كۆی یاریزانانی به‌شدار كه زیاتر له 70 یاریزان بوو ته‌نیا 3 یاریزانی ده‌گاته یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ .