تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
چاو یەکێکە لەو شوێنانەی جەستە کە لەکاتی هیلاکیدا زۆر نیشانەی لەسەر دەردەکەوێت و ماندوو کردنی دەبێتە هۆی چرچ بوونی پێستی چوار دەوری ، هەر بۆیە پزیشکان ئەم کارانەیان دیاریکردووە بۆ خۆپاراستن لە چرچبوونی پێستی ژێرچاو .
لەکاتی خەوتندا لەشوێنێکی کراوەدا مەخەوە ، چونکە هەوا دەچێتە ناو چاو ئەوەش دەبێتە هەڵئاوسان و چرچبوونی پێستی ژێر چاو ، پێویستە ڕۆژانە ٢ لیتر ئاو بخورێتەوە کە ئەوەش نایەڵیت ئەو بەشەی پێست چرچ ببێت ، لە کاتی هەستکردن بە چرچ بوونی پێستی ژێر چاوت پەنجەکانت بەکار بهێنە بۆ شێلان و کەمکردنەوەی ئەو چرچانەی تێیدایە ، ئەوەش وا دەکات شلەو هەوای کۆبوەوەی ناو ئەو شوێنە کەم ببێتەوەو هەوڵبدە بە شێوەیەکی بازنەیی پەنجەت بجوڵێنیت .
داخستنی ماوە بە ماوەی پێڵووەکانی چاو لەکاتی بەکار هێنانی کۆمپیوتەردا یارمەتی دەرە بۆ وشک نەبونەوهی چاو ئەوەش ناهیَڵیت چاو هیچ نیشانەیەکی هەڵئاوساویی و چرچبوونی پێوە دیار بێت ، کەمی ڤیتامین بی ٢ و ڤیتامین سی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ هەڵئاوسانی پێستی چواردەوری چاو و دواتریش چرچ دەبێت ، هەر بۆیە پێویستە بایەخ بەو خواردنانە بدڕێت کە ئەو ڤیتامینانەی تێدایە .