پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی كوپێختێ و له پاریسی شاره ڕه‌نگینه‌كه‌ی ولاَتی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهانی بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌رده‌وامی هه‌یه و بڕیاره له كاتژمێر 12:00 تا 3:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 13 حوزه‌یرانی 2021 شڤان عوسمانی پاڵه‌وانی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و تاكه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كێشی + 75 كغم یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات .
له ولاَتی فه‌ڕه‌نساوه شڤان عوسمان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێزه و یاریزانانی پاڵه‌وانی جیهان بۆ گه‌یشتن به ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌شدارن و له كێشی + 75 كغم كه كێشی منه زیاتر له 70 یاریزان به‌شدارن .
هه‌روه‌ك شڤان ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاری زۆر باشی كردووه و له یه‌كه‌م یاری خۆشی‌دا له‌به‌رامبه‌ر یاریزان وه‌لید نوماسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كوێت یاری ده‌كات ، دواجار یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی سه‌رجه‌م یارییه‌كان له ماوه‌ی كه‌متر له 5 كاتژمێر له كێشی +75 كغم ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ گه‌یشتن به ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ده‌بێت كه‌مترین بردنه‌وه و ژماره‌ی بردنه‌وه‌كان 6 تا 7 سه‌ركه‌وتنبن .