پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واده‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵا مه‌مفیس دیپای هۆڵندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆنی ڕاگه‌یاند .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گرێبه‌ستی مه‌مفیس دیپای یه‌كلایی كردۆته‌وه و ته‌نها ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ماوه.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مانه‌وه‌ی كومان له ڕاهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه ئه‌وه‌نه‌ی تر دیپای سور كردووه له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
له كۆتایشدا مۆندۆ ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رشه‌لۆنه به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.