پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژانی 16 تا 20 ی حوزه‌یرانی 2021 و له ولاَتی تونس 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌شداری ده‌كات .
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پشكی شێر له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه كیژه‌كانی دیاری كراون كه بریتین له ( نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ، ئه‌ڤین سه‌عید ، مریه‌م عه‌بدول حه‌مید و ئافاق فایه‌ق ) هه‌روه‌ك له سه‌ر ئاستی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نزار ئه‌كره‌م به ڕاهێنه‌ری یارییه‌كانی سێ باز دیاری كرا‌و هاوشاندی كیژه‌كانی و شانده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت .