پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی مه‌له‌وانی سلێمانی به هاوكاری مه‌له‌وانگه‌ی تایتن پاڵه‌وانێتیه‌كی مه‌له‌وانی ڕێك خستوو تێیداو یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی تیم و به چوار كیژه یاریزان به‌شداری كرد .
له یارییه‌كانی جۆری باسكه مه‌له كچانی پێشمه‌رگه توانیان ببنه خاوه‌ن دوو پله‌ی دووه‌م و پله‌یه‌كی سێهه‌م و میدالیایی زیو برۆنزیان له ملكرا .
له ئه‌نجامی كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه ( تنۆك قاعید به پله‌ی دووه‌م هات و شانۆ فه‌رهه‌نگ هه‌مان ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنا و هه‌ناسه سۆران-یش سێهه‌م بوو .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كرا .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی كچانی پێشمه‌رگه خاتوو دڵگیر كه‌یخه‌سره‌و ڕاهێنه‌ری تیپی مه‌له‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیان و هاوكاری تیپه‌كه‌مان و خۆش حاڵی خۆشمان ده‌رده‌بڕین كه دووباره توانیمان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین و له ئێستاشدا كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری زیاتر ده‌كه‌ن بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتوو .
هه‌روه‌ك خاتوو دڵگیر ئاماژه‌ی پێدا كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیویانه چه‌ندین كیژه یاریزان دروست بكه‌ن و تیمی كوڕانیش به هه‌مان شێوه ئاماده‌ی هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌كن كه ئه‌نجام بدرێت .