تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەیەکی زانستی تەواوی ئەو هۆکارانە دەخاتە ڕوو کە دەبنە هۆی قژ ڕوتانهوه و هەرکەس بەئاگادارییەوە ئاگای لێیان بێت توشی قژ ڕووتانهوه نابێت ، كهسێك کە قژی بە ڕوتانەوەی نا سروشتی دەست پێدەکات ، جگە لە هۆکاری بۆماوەییەکەی چەندین هۆکاری تریش هەیە کە پەیوەستە بە ڕەوشی ژیان و خواردنی کەسەکانەوە .
ئەو وەرزشەوانانەی کە مەشق و ڕاهێنانی وەرزشی زۆر قورس دەکەن و ئەگەری ماندوو بونیان زۆرە و ئەبێتە هۆکاری بەکارهێنانی هێزێکی زۆر وەک ڕاهێنانەکانی لەشجوانی کەدەبنە هۆی قژ ڕوتانەوە ، بۆیە لەکاتی وەرزشکردندا هەر جۆرە یاریەک بەکار دەهێنیت دەبێت لە سنوری توانای خۆت زیاتر نەبێت ، خواردنی گۆشتی سور ئەگەرچی گرنگترین هۆکاری بەخشینی مادەی ئاسنە بەڵام زیاد خواردنی زیانی لێ دەکەوێتەوە جگە لەوەی دەبێتە هۆکاری قژ ڕوتانەوە ، ئازارەکانی گەدەو لاوازی نینۆکەکانیشی پێوەیە ، بەدخۆراکی هۆکارێکی مەزنەو کەمخواردنیش دەبێتە هۆی توشبوون بە ئەنیمیاو جەستە لاواز دەکات قژیش هەڵدەوەڕیت ، قژداهێنان هۆکارێکی قژ روتانەویە کەم خۆشتن بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە شێی زۆرەو نزیک دەریاوەن کە هەردەم بە هۆی شێ وە کونیلەی پێستیان دەگیریت ، رێجیمیش هۆکارێکە بۆ کەمبونەوەی کانزاو ڤیتامینەکان لە لەشداو کەمبونەوەی ترشە ئەمینیەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوتانەوەی قژ .