پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 ی حوزه‌یرانی 2021 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می خوله‌كه ده‌ستی پێكردوو تێیداو لاوانی یانه‌ی پێَشمه‌رگه میوانداریان له لاوانی یانه‌ی سیروانی هه‌ڵه‌بجه كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه هه‌ندرێن به 2-1 گۆڵ له سیروانی نوێیان برده‌وه و نه‌ورۆزیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریان برده‌وه ، دواجار یاری نێوان لاوانی یانه‌كانی كۆیه و دهۆك له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی كۆیه و به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ به كۆتاهات .