پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی دوا یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕِێوه چوو ، تێیداو یانه‌ی برایه‌تی له دوا یاری خۆیدا میوانداری له یانه‌ی زاخۆ كردوو یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم لێبرده‌وه .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه له ڕێوڕه‌سمێكی وه‌رزشی دا خه‌لاَتی تیپه‌كانی یه‌كه‌م یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی و شێروانه‌ی دووه‌م كرا‌و هه‌روه‌ك قه‌ڵغانی پاڵه‌وان بوون به یانه‌ی برایه‌تی درا .