پێشمهرگه سپۆرت -
10 یاریزانی یانهی ڕیاڵ مهدرید ههڕهشهی ڕۆتشنیان له پیرێز كردووه لهو كاتهی بهنیاز بووه كۆنتی بكاته ڕاهێنهری یانهكه له جێگهی زیدان.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکرد، ڕیاڵ مەدرید لە دوای ڕۆشتنی زیدان ئامادەکاری کردووە کۆنتی ئیتاڵی بگاتە ڕاھێنەری نوێی یانەکە و بۆ دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵدا واژوو بکات، بەڵام ڕووبەڕووی هەڕەشەی 10 یاریزان بووەتەوە.
تایمز دهڵێت 10یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بێ ئهوهی ناوهكانیان ئاشكرا بكات پەیوەندی تەلەفونیان لەگەڵ پێرێزی سەرۆک ئەنجامداوە و پێیان ڕاگەیاندووە ئەگەر کارگێری یانەکەیان سوور بێت لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ کۆنتی ئەوا لە گواستنەوەی هاوینەدا ڕیزی یانەکە بەجێدێڵن.
تایمز له كۆتای ڕاپۆرتهكهیدا دهڵێت پێرێزی سەرۆک بەهۆی هەڕەشەی یاریزانەکانی ناچاربوو بیر لە گواستنەوەی کۆنتی نەکاتەوە، ئەوەش هۆکاربووە بۆ دیاریکردنی ئەنچیلۆتی بە ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید.