تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەو وەرزشەوانانەی کە چالاکی وەرزشی بە بەردەوامی دەکەن پێوستی زۆڕیان بە شیکاری کردن وسێرچ کردنی باری تەندروستی و خوێن هەیە لەبەر ئەوەی کاتێک بەتایبەتی لە چالاکییە ماوە درێژەکاندا لەوانەیە زۆر جار هۆرمۆنە جۆڕبە جۆرەکان بخۆن ئەمەش کار دەکاتە سەر خەست بونەوەی خوێن .
بۆ وەرگرتنی خوێن لە مولولەی خوێنهێنەری وەرزشەوان بۆ پێوانەکردن و شرۆڤەکردنی هەر یەک لە چڕی و خەستی خوێن تیمی وەرگرتنی خوێن لە وەرزشەوان هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی ئاستی خەستی هۆڕمۆنەکان ، گەشە ، کۆرتیزۆل ،گلوگاکۆن لە خوێندا لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان خەستی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین بە گوێرەی زیابوونی توندی چالاکییەکە ، هەردوو هۆڕمۆنی گەشەو کۆڕتیزۆل ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لەزیادکردنی ئاستی ترشە چەورییە ئازادەکان لە خوێندا لەهەمان کاتی مژینی گلکۆزی خوێن لەلایەن ماسولکە خانەوە ڕادەگیرێت .
لە چالاکییە ماوە درێژەکاندا وەرزشەوان پێویستی بە گلایکۆجین هەیە تاوەک سەرچاوەیەکی ووزە بەکاری بهێنێت ، لێرەدا گلاندی سەر گورچیلە بڕی کاتێۆلامینەکان زیاتر دەردەدات تاکو بەشداربن لە پڕۆسەی دابینکردنی ڕێژەی گلوکۆزی لە خوێندا ئەویش لە ڕێگای شیکاری گلایکۆجین زیاد دەکات ، کەواتە لە چالاکییە وەرزشیەکاندا چەوری و گلایکۆجین بەکاردێت بۆ ئەمەش پێویستە هەموو کات شیکاری بۆ خەستی و چڕی خوێن بکڕیت و ئاگاداری بڕی خوێنیش ببین لە جەستەی وەرزشەواناندا .