پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی بۆ دیاری كردنی یاریزانان و فێرخوازانی ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 9 حوزه‌یرانی 2021 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه ( حه‌مید ئونوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی شاری ئورمییه و حه‌مید جودی ڕاهێنه‌ری ئه‌كادیمیاكه ) گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن د. عه‌لی ته‌ها به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری ئه‌كادیمیاكه پێشوازی كرا .
پاش گه‌یشتنیان د . عه‌لی ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مایی زانستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی یاریزان و فێرخوازانی ئه‌كادیمیاكه‌یان ده‌كه‌ن و به هاتنی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه ده‌توانین ئاستی ئه‌كادیمیاكه‌مان زۆر به‌ره‌و پێش ببه‌ین و نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ داهاتووی یارییه‌كه بنیات بنێین .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 10 حوزه‌یرانی 2021 و به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌كادیمیایی شاری ئورمییه یه‌كه مه‌شقیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه زیاتر له 120 فێَرخوازی ناونوس كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوو ژماره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایی جیاكردنه‌وه‌ی ئاست و ته‌مه‌ن به‌رزتر ببێته‌وه .