پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتادێت و له دوا هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه و له ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 9 حوزه‌یرانی 2021 و له ده‌ست پێكی یارییه‌كان دوو یاری ئه‌نجام دراو تێیداو یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێزی پڕ گۆڵ سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 2-4 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه هه‌ندرێنی هه‌ولێر بونه میوانی شێروانه‌ی كه‌لار و دوایی یارییه‌كی ئاست به‌رز دواجار شێروانه‌ی گه‌رمیان توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش به كۆی 16 خاڵ و به فه‌رمی بونه خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان .