له‌سه‌ر سك مه‌خه‌ون



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج

بەپێی‌ توێژینەوەیەکی‌ ئەمەریکی‌  کەلە وڵاتی‌  ئەمەریکا ئەنجامدراوە  دەرکەتووە کە شێوازەکانی‌ خەوتن کاریگەریان هەیە  لەسەر تەندروستی‌ مرۆڤەکان .

خه‌وتن زۆر شیوازی‌ هەیە کە  تەندروست نین و زیان بە بەشەکانی‌ دیکەی‌ جەستە دەگەێنێت هەروەها زاناکان دەریانخستووە کە خەوتن سودێکی‌  زۆڕی‌ هەیە  بۆ جەستەو هەموو مرۆڤێک  دەبێت لە ڕۆژێکدا  ٨ کاتژمێر بخەوێت  تا ماندویەتی‌ جەستەی‌ کەم بێتەوە چونکە بە پێچەوانەوە  کەم خەوی‌ ئاستی‌ هۆڕمۆنی‌ گریلین بەرز دەکاتەوەو  کە هەستی‌ برسێتی‌ بە یەکسانی‌ ڕادەگرێت لەهەمان کاتدا  ئاستی‌ هۆڕمۆنی‌ لیبتین  کەبەر پرسە لە ڕاگرتنی‌  برسێتی‌ کەم دەکاتەوە ، ئەمەش هۆکارێکە بۆ  بۆ زیاده‌ خۆڕی‌ و  هەستکردنی‌ زۆر بە برسێتی‌ و زیادبوونی‌ کێشی‌ لەشه‌ .

کاتێکیش دەخەوین ئەبێت بە جۆرێک بێت کە زیانی‌ نەبێت  بۆ لەش ، زۆربەی‌ خەڵک شێوازی‌ خەوتنەکەیان  بریتییە لە خەوتن  بە دەما واتە کەسەکە سکی‌  بەتەواوەتی‌ دەکەوێتە  سەر جێگاکە ، ئەمەش دەبێتە هۆی‌ زیاد بوونی‌ کێشی‌ مرۆڤ بە تایبەتی‌ لە سکیدا و هەروەها  ئازار لە ئەژنۆکانیدا  دروست دەبێت ، بۆیە پزیشکانی‌ شارەزا لەم بوارەدا  ڕایدەگەیەنن  کەوا پێویستە  لەکاتی‌ خەوتندا  بە شێوەیەکی‌ ڕێک  کەسەکە پاڵبکەوێت  تاکوو هەموو بەشەکانی‌ جەستەی‌ بحەوێتەوە  و هەروەها ئازار لە جومگەکانیدا  دروست نەبێت .



PM:03:36:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌