‌دیشامپ باس له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ بنزیمه‌ ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

دیدیه‌ دیشامپی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا باس له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كه‌ریم بنزیمه‌ ده‌كات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ قورس بێت.

دیدێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای‌ بردنه‌وه‌یان له‌ بولگاریا وتی‌  پێکانەکەی بنزیما لەسەر ئاستی ئەژنۆیەتی، بەڵام بەشی ناوەوەی نەگرتووە بەڵکو ماسوولەکەی سەر ئەژنۆیەتی.

دیشامپ وتیشی‌ : بنزیما تووشی گورزێک بوو، هەستی بە ئازارێکی زۆری ماسوولکە کرد، هەر بۆیەش نەمویست سەرکێشی پێوەبکەم و دامنیشاند.

دیدێ دیشامپ باسی ئەوەشیکرد کە ناکرێ هەموو ساتێک پرسیاری ئەوەی لێبکەن کە بنزیما چۆنە، دەڵێت: پێویست ناکات هەموو رۆژێک ئەوەم لێبپرسن، حاڵی بنزیما چۆنە، چی بەسەرهات، ئەو باشتر دەبێت بەپێی کات، من هیچ ترسێکم لێی نییە.


PM:03:29:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌