پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و له‌و هه‌فته‌یه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له شاری ڕومادی بوونه میوانی یانه‌ی ڕومادی .
یارییه‌كه له كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 8 حوزه‌یرانی 2021 ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی به‌هێز له كه‌شێكی گه‌رمی شاری ڕومادی دا سه‌رئه‌نجام یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و هانده‌ر توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توشی دووه‌م شكست هات له خوله‌كه و هه‌روه‌ك 5 یه‌كسان بوون و یه‌ك سه‌ركه‌وتنیشی هه‌یه و خاوه‌ن 8 خاڵه .