پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كان كه ولاَتی عێراق تێیدا به‌شداره بۆ پالاَوتنه‌كانی مۆدیالی جیهانی و جامی ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به بردنه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا توانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 14 خاڵ به‌رز بكاته‌وه و له پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان بێت .
له كۆی شه‌ش یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 4 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسان بوونی هه‌یه و شكستی نه‌هاتۆته ڕێ و له پاش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دێت به 12 خاڵ كه ئه‌میان له 6 یاری 4 سه‌ركه‌وتن و 2 شكستی هه‌یه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن 7 یاری ئه‌نجام داوه و به 3 سه‌ركه‌وتن و 3 یه‌كسان بوون و یه‌ك شكست 12 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانه .
هۆنك كونغ -یش 6 یاری ئه‌نجام داوه و 1 بردنه‌وه و 2 یه‌كسان بوون و 3 شكستی هه‌یه و خاوه‌ن 5 خاڵه ، ئه‌وه‌ی له كۆتا ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانیشه هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیایه كه 7 یاری كردووه و هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نیه‌و یه‌ك یه‌كسان بوون و 6 شكستی هه‌یه و خاوه‌ن 1 خاڵه .
ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كان :