تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
زۆڕێک لە خەڵک وا ڕاهاتوون کە بەیانیان بە گەدەی خاڵی شلەمەنی و خواردنەوە بخۆنەوە کە جگە لەوەی زیان بە گەدەو لەشیان دەگەیەنێت هیچ سودێکی تری نیە .
شەربەتی فرێش و چا و قاوە ، ئەمانە لەو خواردنەوانەن کە نابێت بە گەدەی خاڵی بخوڕێتەوە بەتایبەتی لە بەیانیاندا لەبەر ئەوەی ئەبێتە هۆی سوتانەوەی گەدە ، توێژینەوەکان پشت ڕاستیان کردۆتەوە کە نابێت چاو قاوەو شەربەتی فرێش بە گەدەی خاڵی بخورێتەوە لەبهر ئەوەی هاوسهنگی ترشەڵۆکی گەدە تێک دەدات و لەوانەیە ببێتە هۆی وشک بونەوەو دەردانی هۆڕمۆنی کۆڕتیزۆل کە هۆکارە بۆ بەرز بونەوەی پەستانی خوێن و لێدانەکانی ترپەی دڵ و زیاتر ڕژاندنی هۆرمۆنی سترێس و قەلەقی و داهێزرانی لەش لەبەر هەموو ئەو هۆکارانە نابێت ئەو خواردنەوانە بەگەدەی خاڵی بخورێنەوە بەڵکو ئەبێت لەگەڵ پارچەیەک پەنیرو نان یاخود چەند دەنکە گوێزێک دا بخوڕیت بۆ ئەوەی زیان بە گەدە نەگەیەنێت .