خولی‌ كچان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌بێت - پیشه‌گه‌رێك له‌ خولی‌ نایابی‌ كوڕان به‌شداره‌



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجام داو چه‌ندین بڕیاری‌ بۆ ده‌ست پێكی‌ چالاكییه‌كانی‌ دا .

له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق و به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ چالاكییه‌كانی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌نجام درا و بڕیار درا كه‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ به‌رواری‌ 2 مانگی‌ ته‌مووزی‌ داهاتوو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ داوه‌ له‌ 1ی‌ ئه‌و مانگه‌ و له‌ هۆڵی‌ هۆتێل مه‌م و زین كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خوله‌كه‌ به‌ڕِێوه‌ ببات و ئه‌و یانانه‌ی‌ ناویان له‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ تۆمار كراوه‌ ده‌توانن به‌ نوسراوی‌ فه‌رمی‌ به‌شداری‌ له‌ خوله‌كه‌ بكه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ كوڕان كه‌ 16 یانه‌ی‌ كوردستان و عێراق تێیدا به‌شدارده‌بن ، یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ كۆی‌ ده‌نگ بڕیاری‌ داوه‌ له‌ به‌رواری‌ 31 ته‌مووز و له‌ شاری‌ به‌غداد كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خوله‌كه‌ ڕێك بخات و یانه‌كانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ ئه‌نجام دانی‌ گرێبه‌ستێكی‌ ده‌ره‌كی‌ پیشه‌گه‌ر ( معترف ) بۆ به‌هێزی‌ پێكهاته‌كانیان وه‌ مه‌رجی‌ ئه‌وه‌شی‌ داناوه‌ به‌ به‌شداری‌ یاریزانێكی‌ ته‌مه‌ن 2003 به‌ره‌و سه‌ر له‌ یارییه‌كان  .

دواجار سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كوڕان یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق 1 / 11 ی‌ 2021 ی‌ دیاری‌ كردووه‌ .


PM:09:59:07/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌