پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین له ولاَتی به‌حرێن ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا بونه‌وه و توانیان 3 خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌یان لێوه‌ربگرن .
له پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و جامی ئاسیایی 2023 ی ولاَتی صین هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یارییه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا بۆوه و دوایی یارییه‌كی ئاست به‌رز كه یاریزانانی شێره‌كانی ڕافده‌ین پێشكه‌شیان كرد توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆی خاڵه‌كانی بۆ 14 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م .