تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
بەهارات لە نێو زۆڕبەی میللەتان بۆ ڕازانەوەی سفرە و بۆ بەتامکردنی خواردن بەکاردێ ، هەرچەندە کە بەهارات بە چەندین رەگەزی خۆڕاکی دەوڵەمەندە و بە ڕێوشوێنی جیاواز دژی چەندین نەخۆشی بەکاردەهێنرێن .
کاتێک مرۆڤ ئەم جۆرە خواردنانە دەخوات بۆنی جەستەی ناخۆش دەبێت ناچار ئەو خواردنانە چەند سودیشیان هەبێت نەتوانین بیان خۆین و لە سودەکانیان بێبەش بین لەهەنێ حاڵەتەکاندا ئەتوانین بیانخۆین بەڵام بە رێژەیەکی کەم .
زەردەچەوە هەرچەند رەگەزی کورکومینی تێدایە کە توێژینەوە زانستییەکان دەریاخستووە کە ڕیگری لە گەشەو بڵاوبونەوەی شێڕ پەنجە دەکات بەڵام لەهەمان کاتیشدا دواتر بۆنێکی ناخۆش لە سەر جەستە جێدێلێت .
سیر کە پێکهاتەی ئەلیسینی تێدایە کە چەند تایبەتمەندیەکی جۆراو جۆری هەیە رێگری دەکات لە هەوکردنی لەش بۆ هەموو جۆرە نەخۆشییەکان بەڵام دووبارە ئەمیش بۆنی ناخۆش دەدات بەلەش و ئەو بۆنەی هەموو کات رێگرە لە خواردنی .
زەنجەفیل هەندێک سەرە داو دەستی زاناکان کەوتون کە زەنجەفیل دژی ژێر پەنجەی پێستە بە هۆی مادەی جینجیڕۆڵەوە هەیە کە لە زەنجەفیلدا و ئومێد دەکرێ کە لە داهاتوودا وەک چارەسەری کۆلۆن بەکار بهێنڕێت هەوروەها چەندین خۆراکی دیکەش بۆنی جەستە ناخۆش دەکەن لەگەڵ سودە زۆرەکانیان ، وەک گۆشتی سور و بڕۆکلی و قەرنابیت و هلیۆن و کاری و بیبەری رەش .