پێشمه‌رگه سپۆرت -
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئه‌نجام بدات به جۆرێك سێرجی ڕۆبێرتۆ بداته یانه ئینگلیزیه‌كه له به‌رانبه‌ر تواناكانی ئیمریك لاپۆرت دا.
له‌م هاوینه‌دا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی هه‌ریه‌كه له سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و ئه‌ریك گارسیا بگوازێته‌و ڕیزه‌كانی.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی سێرجی ڕۆبێرتۆ ده‌كات و لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه و له رێگه‌یه‌وه تواناكانی ئیمریك لاپۆرت به ده‌ستبهێنێت.