تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ڕِاهینان و مەشقە وەرزشییەکان دەبێتە هۆی زیاتر چالاک بوون و وا دەکات مرۆڤ زیاتر ئیرادەی بە خۆی هەبێت و زیاتر دڵنیابێت لە جەستە و تواناکانی ئەندامەکانی کە تەندروستن و هەموو کات ئامادەبێت بۆ پێشبڕکێ کردن چلە لەڕووی جەستەوە چ لە ڕووی مێشك و بیركدنهوهوه .
ڕِاکردن ئەگەر بۆ مەشق بێت یاخود بۆ ماراسۆنێک بێت ئەو کات لەش ئامادەیی خۆیی و هەموو توانای جەستەیی بەکار دێنێت و توانای وەرزشکار بەدیار دەکەوێت ، ڕێژەی لێدانی دڵ زۆر گرنگ و سەرەکییە لەکاتی دیاری کردنی کاتەکانی پشودا ، چونکە کاردەکاتە سەر پێوانە و ئاستی وەرزشکار لە کاتی ڕاکردنی ماوهدرێژدا بە شێوەیەکی کاریگەرو بەهێز .
یاریەکانی گۆڕەپان و مەیدان زۆرن و جۆراو جۆرن ، تێیدا کاتەکانیان خێراو ناوەندو ماوە درێژن و یاری ڕاکردن ٨٠٠ م تایبەتە بە تێکەڵاو بوونی سیستەمی هەوایی و نا هەوایی بە ڕێژەی جیاواز ، لەبەر ئەوەی ئەم یاریە کەوتۆتە ژێر کاریگەری سیستەمی نا هەوایی لاکتیکی بە ڕێژەیەکی بەرز بۆیە دەبێتە هێمایەکی بەرز بۆ بۆ توندی جێبەجێکردن .
لێرەدا چاکبونەوەی خانەکانی لەش لە ڕاهێنانی وەرزشیدا گرنگیەکی زۆری هەیە کە کەمتر نیە لە خودی ڕاهێنانەکانی وەرزش خۆی چونکە ئەو کاتەی کە وەرزشکار پڕۆسەی ڕاکردن ئەنجام دەدات ، لەبارێکی لەش ساغیدایە و ئەگەر چەندین خانەش بەهۆی بڕین و هەوکردنێکی جەستەوە ڕووی دابێت ئەوە لەکاتی ڕاکردندا ئەنزیمە باشەکان و رشتنی ترشی لاکتیک زۆڕیک لەو کێشانە چارە دەکات و ئەو کات زانینی کاریگەری راکردنەکە و چاکبونەوهی خانەکانی لەش و توانایی بەرگە گرتنی خێراییەو ڕشتنی ترشی لاکتیکە لەکاتی راکردنەکە و دواتریش گەرانەوەی لێدانەکانی دڵە بۆ ١٢٠ لێدان له خولهكێكدا .