پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ یادی ڕۆژی جیهانی پاسكیل سواری كۆمه‌ڵێك له وه‌رزش دۆستان و شه‌یدایانی یاری پاسكیل سواری پاڵه‌وانێتیه‌كیان ڕێك خست و تێیداو زیاتر له 50 كه‌س به‌شدار بوون .
پاڵه‌وانیێتییه‌كه بۆ ماوی 4 كم بوو ، خاڵی ده‌ست پێكی له گردی سه‌لیم به‌گ و كۆتا خاڵی له چاڤی لاند بوو كه تێیدا و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان سه‌عد یاسر به پله‌ی یه‌كه‌م هات و پله‌ی دووه‌م بۆ یاریزان محه‌مه‌د عه‌لی و هه‌رچی پله‌ی سێهه‌م بوو بۆ یاریزان ئالان جه‌مال بوو .
له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو كچه یاریزان به‌شداریان كرد شه‌یدا بابه‌كر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و سێوه عه‌لی به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته خاڵی كۆتایی .