پێشمه‌رگه سپۆرت -
ململانێ به‌هێزه‌كه‌ی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ئاسیا ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئێران به‌رده‌وامه و له پاش به‌ڕێوه چوونی چوار جه‌وله‌ی یارییه‌كان ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی جیهان به 3,5 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م دووباره دێت .
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له هه‌مان كات جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كێكه له به‌هێزترین و پڕ ململانێترین پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پاڵه‌وانێتییه‌كه تایبه‌ته به ناوچه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ولاَتی ئێران كه بێگومان له‌و ولاَتانه چه‌ندان پاڵه‌وانی ئاست به‌رز ده‌بینرێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ئاكار سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ئاكار یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی كه نمونه‌یی پاڵه‌وانانه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ململانێی ئه‌نجام ده‌كات ، هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ئاماژه‌ی پێدا كه جێگه‌ی دڵخۆشیمانه و هیوامان وایه ئاكار له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئه‌نجامی به‌رچاو كاریگه‌ری هه‌بێت و ببێته پێشه‌نگی یاریزانان .
ئیسماعیل ووتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سێ یاریزان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداره و جگه‌له یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو یاریزان عه‌لی له‌یس و نه‌میر محه‌مه‌د له ڕكابه‌ریدان و یاریزانی یه‌كه‌میان به 2,5 خاڵ له كێبڕكێكان به‌رده‌وامه و نه‌میریش خاوه‌ن 2 خاڵه .
له كۆتایی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ پاڵپشتی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یاریزانان و به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه .