ڕاپۆرت - وێنه‌ : ئه‌كادیمیای‌ باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ مه‌شقه‌كانی‌ ده‌ست پێكرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ ژێر چاودێری‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌كادیمیایی‌ باله‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ دامه‌زراند و د . عه‌لی‌ ته‌ها كابتنی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات و كۆمه‌ڵێك ڕاهێنه‌ری‌ به‌ ئه‌زموون مه‌شقه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌ .

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 4 حوزه‌یرانی‌ 2021 و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ زیاتر له‌ 80 فێرخواز ، یه‌كه‌ مه‌شقییه‌كانی‌ ئه‌كادیمیایی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی‌ پێكرد ، له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر عه‌لی‌ ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئه‌كادیمیاكه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، له‌ مێژه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌كادیمیایه‌كی‌ تایبه‌ت وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك دابمه‌زرێنین تا یاریزانی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق و پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان دروست بكه‌ین و ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ ببێته‌ پێگه‌ی‌ دروست بوونی‌ چه‌ندان یاریزان و بتوانین یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یاریزانی‌ نێو خۆی‌ له‌ سالاَنی‌ داهاتوو به‌شداری‌ پێبكه‌ین له‌ خوله‌كانی‌ كوردستان و عێراق .

عه‌لی‌ ته‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ یاریزانان پشكنینی‌ تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌ ڕێگه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ وه‌لاَمی‌ ئێمه‌ ده‌درێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی‌ جیهانییه‌ تا بتوانین ئاسته‌كان و باشترینه‌كان پۆلێن بكه‌ین و نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست پێبگه‌یه‌نین .

هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یه‌كه‌ی‌ مه‌شقیان ئه‌نجام داوه‌ و فێرخوازی‌ نوێیان ناونوس كردووه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستیان كراوه‌ و له‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتووه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئاسته‌كان مه‌شقه‌كان ده‌ست پێده‌كات و به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت .


PM:05:40:04/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌