پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا و بووه میوانی لاوانی یانه‌ی سیروانی نوێ .
له‌و یاریه‌دا هه‌ردوو تیم به ئاستێك بینران و تا كۆتایی به بێ گۆڵ یاریگه‌كه‌یان مایه‌وه و خاڵێك بۆ هه‌ر تیپێك هه‌ژمار كرا .
هه‌ر له یارییه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه ، لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توانی به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له لاوانی یانه‌ی دهۆكی برده‌وه و نه‌ورۆزیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له سیروانی هه‌ڵه‌بجه‌یان برده‌وه .
له شاری هه‌ولێریش یاری لاوانی یانه‌كانی هه‌ندرێن و برایه‌تی به‌ڕێوه چوو تێیداو لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن توانیان به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .