تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئاو پێکهاتەیەکی گرنگە کە گەردوون و بونەوەری سەر گەردوون نا توانن بەبێ ئاو بەردەوامی بدەن بە ژیان ،
هەروەک زانراوە کە ئاو گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەڕێوە بردنی زۆڕێک لە کردارەکانی ناو لەش ، بەتایبەت لە بونیاتنانی ماسولکەکانی لەش بە گشتی چونکە هۆکارێکی گرنگە بۆ نەمەیاندنی خوێن کە ئەمەش وا دەکات هەموو کات خوێن بە نێو هەموو خانەو مولولەی خوێندا بە ئاسانی بروات و ئاو ئۆکسجین و خۆراک و ڤیتامین بۆ ماسولکە بگوێزێتەوە .
ئاو ناوەندێکی هۆکارە بۆ جوڵان و گواستنەوەی هەموو شلەی لەش بە دەردراوەکانیشەوە وەک ئەنزیم و ترشەکانی لەش هۆڕمۆن و لیمف و تەنانەت ئاوی بە هەڵم بووی هەناسەدانیش دەگریتەوە ، یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ کارە کیمیایەکانی ناو لەش ، مادەی ژەهراوی لە لەش دەکاتە دەرەوە کە زۆر جار رەنگە ئەم مادە ژەهراویانە هۆکارێک بن بۆ پوکانەوەی ماسولکە ، ئاو بڕێکی زۆڕی شلەی جومگەکان پێک دێنیت ، لەبەر ئەوەی ڕێگاکانی بە فیڕۆدانی ئاو زۆرە ، وەک لە ڕێگای بەهەڵم بوونی ئاو لەسییەکاندا بە کرداری هەناسە ، یان بەهەڵم بوونی لەکاتی ئارەقکردن لە ڕیگەی پێستەوە ، یان بە هۆی پاڵاوتنی خوێن لەڕێی گورچیلەکانەوە و یان بە هۆی کرداری دەرهاویشتن لە لەکۆئەندامی هەرسەوە لەلەشدا ، لەبەر هەموو ئەم هۆکارانە پێویستە ئاو خواردنەوە لەرێی ئاو شلەمەنییەکان و مادە خۆڕاکییەکان ئەوانەی سەرچاوەیەکی باشن بۆ شێدارکردنی لەش گرنگیان پێبدەین و دوو هێندەی خۆڕاک ئاو بخۆین .