پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ئاسیا به‌شی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ولاَتی ئێران ده‌ستی پێكردوو پاش ئه‌نجام دانی دوو جه‌وله‌ی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه پڕ ململانێیه ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به سه‌ركه‌وتنێك و یه‌كسان بونێك ببێته خاوه‌ن 1,5 خاڵ .
له یه‌كه‌م یاری خۆی ئاكار توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین و خاڵێكی وه‌رگرت ، پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌ی پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بۆوه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز هه‌ردوو یاریزان به یه‌كسان بوون و خاڵه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .
به‌و دوو ئه‌نجامه‌ی ئاكاری یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و دوای ئه‌نجام دانی دوو جه‌وله‌ی یارییه‌كان خاوه‌ن 1,5 خاڵه و له كێبڕكێكان به‌رده‌وامه .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ئاسیا تا به‌رواری 10 مانگی حوزه‌یران به شێوه‌ی ئۆن لاین به‌رده‌وام بێت و هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان له ژێر چاودێری یه‌كێتییه‌كانی ولاَتانیان یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .