پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیداو لاوه پیشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی ده‌بنه میوانی لاوانی یانه‌ی سیروانی نوێی هاوشاریان .
بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 3 حوزه‌یرانی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ به‌ڕێوه بچێت و دوایی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان لاوه پێشمه‌رگه‌كان بۆ ئه‌نجامی دووه‌م یاری كۆتا یه‌كه‌ی مه‌شقیان ئه‌نجام داوه .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌كه و له هه‌مان ڕۆژ سێ یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كه‌ن و نه‌ورۆزیش ده‌بێته میوانی سیروانی هه‌ڵه‌بجه ، دواجار لاوانی برایه‌تی ده‌بنه میوانی لاوانی هه‌ندرێن .
له ڕۆژی هه‌ینی 4 ی حوزه‌یران دوا یاری هه‌فته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و لاوانی شێروانه‌ی كه‌لار و كۆیه له‌سه‌ر یاریگه‌ی چیا له شاری سلێمانی به یه‌ك ده‌گه‌ن .