تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەنتوان چیخۆف دەڵێ ئێمە ناژین بۆ ئەوەی بخۆین بەڵکو ئەخۆین بۆ ئەوەی بژین ئەو خواردنەی کە ئەیخۆین پێویستە بڕێکی کەم و ڤێتامین و وزەیەکی زۆرمان بداتێ کە پێویستییهكانی لەش دابین بکات بەوەش کەسەکە دەتوانێت تەندروستیەکی باش و کێشێکی نمونەیی بە دەست بهێنێت .
توێژەڕان ئامۆژگاری دەکەن کە ژەمە خۆڕاکییەکانت با لە چەند جۆڕو خواردنێکی جیاواز پیکهاتبێ زۆر گرنگە کە خواردنەکان سەرچاوەی کانزاو پرۆتین و ئاسن و زینک بن کە گازۆ سەرچاوەیەکی گرنگی ئەم ڤیتامینانەیه و کەمخوێنی کەم دەکاتەوە کۆئەندامی بەرگری و ئێسک و دەمارەکان بە هێز دەکات ، سەرچاوەی پڕۆتینەو ماسولکە بە هێز دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا ئەبێت ئاگاداری چەرەسی کۆن بین چونکە مرۆڤ توشی شێرپەنجەی جگەر دەکات .
ئاوی هەنار ووزە بەخشەو مێشك بەهێز دەکات و پاڕێزگاری لە دڵ دەکات و ڕەنگی پێست جوان دەکات ،
یەکێکی تر لە سودەکانی ئاوی هەنار خوێن لە ژەهر پاک دەکاتەوە و پاڕێزگاری دەکات لە توشبوون بە شیبونەوەی ئێسكی لەش کە پارێزگاری دەکات لە فشەڵ بوون و ناسک بونەوەی بە تایبەتی لە کاتی شکان و بە ساڵا چواندا بەو پێیەی ڕێژەیەکی زۆری ترشی تێدایە بەسودە بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی لە نێوانیاندا هەوکردنی جومگەکان .