پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر له 80 یاریزان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزانان ، سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌كه واده‌ی ده‌ست پێكی مه‌شقی و ئه‌نجام دانی دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرا ده‌كات و داوا ده‌كات له واده‌ی دیاری كرا‌و سه‌رجه‌م به‌شدارانی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه و فێرخوازانی نوێ له هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ئاماده‌بن .
دكتۆر عه‌لی ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری فێرگه‌ی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌مان ئه‌نجام دا بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 4 / 6 / 2021 و له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ مه‌شقی ئاماده‌كاری فێرگه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی ستافی ڕاهێنه‌رانی ئێرانی ده‌ست پێبكات .
عه‌لی ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و یاریزانانه‌ی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن به‌شدار بوون له واده‌ی دیاری كرا‌و له هۆڵی پێشمه‌رگه ئاماده‌بن و پۆشاكی وه‌رزشیان پۆشیبێت .
سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی نوێ ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه به یاریزانانی نوێ له هه‌مان كات و هه‌مان ڕۆژ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و فێرخوازوو یاریزانانه‌ی داواكاریان پێشكه‌ش كردبوو ده‌توانن له واده‌ی دیاری كرا‌و ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بن .