وەرزشکردن و سیاتیکا




تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گولزار فەرەج 

وەرزش  لە هەموو کاتێکدا سود بەخشە ، بە وتەی‌ پیتر هێسبڵ مامۆستای‌ مەڵبەندی‌  توێژینەوەی‌  وەرزش و  تەندروستی‌  لەزانکۆی‌ لۆڤین لە بەلجیکا  ئەوەی‌ خستە ڕوو  ستراتیجی‌  نمونەیی‌ بۆ  ڕێگری‌ لە  زیادبوونی‌ کێش  بریتییە لە هاوسەنگیەک و ڕێکخستنێک لە نێوان  وەرزش و  ، سیستمێکی‌ خۆڕاکی‌  تەندروست و  هاوسەنگ لە پاڵ  شێوازێکی‌  چالاکی‌  جەستەییدا .

زۆربەی‌ وەرزشەوانان  کاتێک بەبێ ئاگاداری‌  ڕاهینەرەکان وەرزش بکەن  هەندێ جار زەرەر  لە ماسولکە و تەنانەت  بڕبڕکانیش دەدەن و دواتر زۆر بە ئاستەم چارە سەر دەکرێت ، لەکاتی‌ گونجاو وەرزش نەکردن یاخود فشاری‌ زۆڕ خستنە سەر ماسولکە  ئازارێک دروست ئەبێت بەم ئازارە دەوتریت  سیاتیکا  کە بەهۆی‌  دروستبوونی‌  کیشەیەکەوەیە لە دەماری‌ سیاتیک لە کۆتایی‌ پشتەوە دادەبەزێت  بۆ هەر یەک لە قاچەکان و بەشی‌ خوارەوەی‌ پشت دواتر دادەبەزێت بۆ سمت و  ڕان  هەر کاتێک ئەم دەمارە  بڕیندار بوو  یاخود پەستانی‌  لەسەر بوو  ئەم  ئازارە پەیدا دەبێت .

سیاتیکا  زۆڕبەی‌ جار  لەیەک قاچدا دروست  دەبێت و ئازاری‌ زۆر دەبیت بە  دانیشتن  و کۆکە و هەروەها پژمین  لەوانەیە نەخۆشەکە هەست بە جۆڕێک  لە سڕبوون  و مێروولە کردنی‌ قاچی‌ بکات  سیاتیکا لەوانەیە لە پڕ روبدات و  بۆ ماوەی‌  ڕۆژێک و  بۆ چەند هەفتەیەک بمێنێتەوە ، سیاتیکا  لەتەمەنی‌ ٣٠تا٥٠ ساڵی‌  رودەدات زیاتر هەروەها دەکرێت هۆکارەکەی‌  دەرچوونی‌ خەپلەی‌ دیسکی‌  نێوان  بڕبڕکان کە  ماددەیەکی‌ جەلاتینی‌ تێدایە یاخود  بەکاریگەری‌ سەوەفان بێت یان بەساڵاچوان کە دیسکەکان لاواز دەبن  زیاتر ئەگەری‌ دەرچونیان هەیە ، دەستنیشان کردنی‌  نەخۆشییەکە  بە  پشکنینی‌  کلنیکی‌ و تیشک  دەکرێت و تا زوو چاره‌سه‌ر بكرێت باشتره‌ .



PM:03:44:01/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌