پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ولاَتانی ئاسیا ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسیاوی بۆ ناوچه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ولاَتی ئێران ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له 1 تا 10 ی حوزه‌یرانی 2021 و به شێوه‌ی ئۆن لاین ئه‌نجام بدرێت و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به سێ یاریزان به‌شدارن كه ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌هێزده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه ئاكار تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه هاوكار و پاڵپشتم بوون بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئاسیا كه به شێوه‌ی ئۆن لاین ده‌بێت و سێ یاریزان كه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێك دێنین له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراقی و له شاری به‌غداوه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ین .
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یارییه‌كان له‌سه‌ر بۆرد ده‌بێت و په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێت له ژێر چاودێری یه‌كێتی شه‌ترٍه‌نجی ئاسیاوی و له ماوه‌ی ده ڕۆژ یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت .
دواجار ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هاوكاری ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌یان .