تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەشی مرۆڤ پێویستی بە ووزەیە بۆ چالاکییەکان و لەکاتی وەرزش کردن و بەرێوەبردنی کارو فرمانی ڕۆژانەی ، بێگومان ئەم ووزەیەش لە جۆرەها خواردنی سروشتی دەستمان ئەکەوێت و نابێت پشت ببەستین بە پڕۆتینە دەستکردەکان .
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە سەرچاوەی سروشتی خۆراکی پڕۆتین و جۆڕەکانی گۆشتی سورو ماسی کە ماسی سنوڕیک دادەنێت به نەخۆشییەکانی زەهایمەر ، مریشک وهێلکەو دانەوێڵەو نیسک و بەزالیا و کونجی ، دەبێت یەکسانی و هاوسەنگی دروست بکرێت لە نێوان پڕۆتینی گۆشت و پڕۆتینی ڕووەک .
گیراوەی چەنەوەری سور باشە بۆ ووزە و چالاکردنی خوێن ، بەڵام نابێت زۆڕ لەم گیراوەیە بهكاربێت ، بەڵکوو بە پێی پێویست بخوڕێت ، خواردنی یەک پەرداخ ڕۆژانە شیرو مۆزو ماست و پەنیر ، جەخت لەسەر پتەو کردنی کالسیۆمی ئێسکەکان دەکات و لە داخوڕان ئەی پاڕێزێت ، هەروەها خواردنی گۆشتی مانگای بێ چەوری بەبێ بەکار هێنانی مادەی چەور لەگەڵ پابەندبون بە سیستەمی خۆڕاکی تەندروست و دژی کۆلیستڕۆڵ سنوڕێک بۆ زیانەکان و ڕیژەی چەورییە تێرەکان دادەنێت ، لە باشترین میوەکان کیویە کە رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە و ڕیژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت و مادەی کلۆڕۆفیلی تێدایە کە یەکێکە لە بونیاتنەرەکانی ووزەو ڤیتامینە بە سودەکانی لەش خواردنی بوندوق زۆر تەندروستە هەر یەک لە ڤیتامین ئی و مەگنسیۆمی تێدایە کە پشتیوانی لە سیستەمی بەرگری لەش دەکات .