پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و وه‌رزشی و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی وه‌رزش له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی خولی باله‌ی شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زان كه بۆ نۆ تیم ڕێكخرابوو كۆتایی هات .
له دوا یاری خوله‌كه كه هه‌ردوو تیمی باله‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك و هاوبه‌ش مابونه‌وه ، دوایی یارییه‌كی به‌هێز دواجار تیمی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامی 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و نازناوی خوله‌كه‌یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه خه‌لاَت به‌سه‌ر ناوبژیوانانی خول و باشترین هێرشبه‌ر و تۆپ به‌رزكه‌ره‌وه و یاریزانانی تیمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و جامه‌كان دابه‌ش كرا ، ئه‌مه‌و جگه‌له‌وه‌ی خه‌لاَتی تایبه‌ت پێشكه‌ش به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا كه هاوكاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كردبوو به دابینكردنی هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌كه .